🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یەکێتیی تۆپی پێ پەسەندکردنی ڕێنماییەکانی تۆمارکردن و گواستنەوەی یاریزانانی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕاگەیاند

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/07 00:05

بەغداد - INA

نووسینگه‌ی جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێنماییەکانی تایبەت بە تۆمارکردن و گواستنەوەی یاریزانانی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی نوێی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ پەسەند کرد.

یەکێتییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە شێوەیەکی کۆتایی و فەرمی، ڕێنماییە پەسەندکراوەکانی تۆمارکردن و گواستنەوەی یاریزانانی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق (٢٠٢٦-٢٠٢٧) پەسەند کرد، و بە فەرمی گشتاندنی بۆ سەرجەم یانەکان پێکراوە بۆ ئەوەی بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانە کار بکەن کە پرۆسەی تۆمارکردن و گواستنەوەی یاریزانان ڕێکدەخەن، بە شێوەیەک کە هاوتا بێت لەگەڵ پەیڕەو و ڕێنماییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و هەردوو یەکێتیی ئاسیا و نێودەوڵەتی (فیفا)."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "لیژنەکە دەیەوێت سەرنجی سەرجەم دەستەی کارگێڕیی یانەکان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوە ڕابکێشێت کە کۆپییە فەرمی و پەسەندکراوەکەی ڕێنماییەکانی تۆمارکردن و گواستنەوە بۆ وەرزی وەرزشی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە ئێستادا بەردەستە بۆ بینین، کە سەرجەم بڕیار و ڕێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی یاریزانان، ماوەکانی گواستنەوە، مەرجەکانی ناونووسین، و میکانیزمەکانی پەسەندکردنی لیستەکان لەخۆدەگرێت، سەرەڕای ڕێنماییە ڕێکخستنییە جیاوازەکانی تایبەت بە وەرزی نوێ."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)