سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دوو فەرماندەی سەربازی حەماسی لە هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو لە غەززە کوژراون.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە دوو هێرشی هەفتەی ڕابردوودا لە کەرتی غەززە، محەممەد نەجیب عاشوور، فەرماندەی باڵێکی سەربازیی حەماس و تامر سەعید ئەبونخێل، فەرماندەی شانەیەکی دیکەی سەربازیی ئەو گرووپەیان کوشتووە.
ئیسرائیل دەڵێت ئەو دوو کەسە بەشداربوون لە سەرکردایەتیکردنی هێرشەکانی دژ بە هێزەکانی ئیسرائیل و بە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانی ناوی بردوون و دەشڵێت بەو هۆیەوە لە هێرشێکی ورد و ئامانجداردا کوژران.
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی باشوور لە ناوچەکەدا ماونەتەوە و بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەکی دەستبەجێ.