🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یوسف کیلابی: بڕیارەکانی حکومەت گرفتی کەرتی تایبەتیان دیاریکردوە و پەرلەمان بۆ یاسای نەوت و گاز ئامادەیە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 20:44

بەغداد – INA

ئەمرۆ یەک شەممە، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئابووری "عێراق پاش نەوت"، یوسف کەیلابی،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دوایی ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کێشە بنەڕەتییانەی ڕێگر بوون لە گەشەی کەرتی تایبەت.

کیلابی،ئاماژەی بەوە شکرد کە بڕیارەکانی پێشوو لەبارەی بەخشینی ئیمتیازات و ڕێکارە ئیدارییەکان، بوونەتە هۆی پەراوێزخستنی کەرتی تایبەتی ڕاستەقینە و سوودگەیاندن بە گروپێکی دیاریکراو، بەڵام هەنگاوەکانی ئێستای حکومەت ئەو "کەم و کوڕییانەی" چارەسەر کردووە.

کیلابی،جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەیە و بۆ قۆناغی دوای نەوت،هەروەک دوو هەنگاوی بە پێویست زانی: لەوانەش یاسای نەوت و گاز: کە پێویستە خێرا بکرێت لە دەرکردنی ئەم یاسایە، چونکە یاساکانی ئێستا کۆنن و چیتر گونجاو نین بۆ ڕێکخستنی پرۆسەکانی دەرهێنان و هەناردەکردن.

هەروەها فرەجۆرکردنی داهات: ئەویش بە پەرەپێدانی سەرچاوە داهاتە نانەوتییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە کەرتی گشتی بۆ دابینکردنی هەلی کار.

لە کۆتایی قسەکانیدا ،کیلابی ، دووپاتی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران تەواو ئامادەیە بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی خزمەت بە ئابووری نیشتمانی دەکەن و ئاماژەی بەوەشدا کە بەرنامەی حکومەتی ئێستا بایەخێکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەدات بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی لە گەشەپێدانی ئابووری وڵاتدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)