🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شێخ هومام حەمودی: پێویستە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە دیدگا و پڕۆژەیەکی تەواوکارەوە بەردەوام بێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 15:29

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، شێخ حەمام حەمودی،سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی،جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە دیدگا و پڕۆژەیەکی تەواوکارەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی شێخ حەمام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری دیالۆگدا ، حەمودی،جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، بەڵام بە مەرجێک ئەو هەڵمەتە لە چوارچێوەی دیدگایەکی نیشتمانی و پڕۆژەیەکی تەواوکاردا بێت کە ڕەگ و ڕیشەی کێشەکە چارەسەر بکات، نەک تەنها لەسەر ئاستی گرتنی کەسە گەندەڵەکان بوەستێت. حەممودی،ڕەخنەی توندی لە دامەزراوە چاودێرییەکان وەک نەزاهە و چاودێری دارایی گرت بەهۆی ئەو کەمتەرخەمییەی لە دۆسییەکانی نەوتی باکووردا دەرکەوتووە، هەروەها داوای کرد بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ببێتە کلتوورێکی پەروەردەیی کە لە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە حکومییەکاندا پەرەی پێبدرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : حەمودی دووپاتی کردۆتەوە کە پێویستە دەوڵەت نەزاهەیەکی شکۆداری هەبێت کە بتوانێت بە بوێرییەوە ڕووبەڕووی گەندەڵییە داراییەکان ببێتەوە و ڕێگری لە هەر جۆرە بەسیاسیکردنێک بکات بۆ ئەوەی متمانەی گەل بە سیستەمی سیاسی عێراق بپارێزرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)