🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترامپ بە بۆنەی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا سەردانی چیای ڕاشمۆر دەکات

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/03 16:32

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە بۆنەی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی سەردانی چیای ڕاشمۆر لە داکۆتای باشوور دەکات و بڕیارە لەو شوێنە مێژووییەدا کە ڕووخساری چوار سەرۆکی دیاری ئەمەریکا لەناو بەردەکاندا هەڵکەندراوە، وتارێک پێشکەش بکات. هەروەها بڕیارە سەیری نمایشێکی تایبەتی یارییە ئاگرینەکان بکات.

ئەم گەشتە دەستپێکی فەرمی زنجیرەیەک بۆنە لە سەرانسەری وڵاتەکەیە بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندن و سەربەخۆیی ئەمەریکا. بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە واشنتن چالاکییە سەرەکییەکەکان سەبارەت بەم بۆنەیە بەڕێوەبچێت و تیایدا ترامپ لە ناشناڵ موڵ وتارێک بۆ هەزاران کەس پێشکەش بکات و دواتریش یارییە ئاگرینەکان بەڕێوەبچێت.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە ئەو بۆنانە بەشێکن لە ئاهەنگە نیشتمانییەکانی 250 ساڵەی ئەمەریکا، زنجیرەیەک ڕێوڕەسم و بۆنە کە بۆ یادکردنەوەی مێژوو و میرات و بەهاکانی ئەمەریکا بەڕێوەدەچن.

سەرۆک ترامپ پێشتر لە ساڵی 2020 سەردانی چیای ڕاشمۆری کردبوو، ئێستاش جارێکی دیکە ئەو شوێنەی بۆ یەکێک لە گرنگترین مەراسیمە نیشتمانییەکانی ئەم خۆلەی سەرۆکایەتییەکەی هەڵبژاردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)