بەغدا-INA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، بەرنامەی کارەکانی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە کارنامەی دانیشتنەکە ئەم بڕگانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
١. خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای "تاوانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری".
٢. خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای "هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی ناکامەکان"ژمارە ٧٨ی ساڵی ١٩٨٠.
٣. خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای "هەمواری یاسای پارێزەرایەتی" ژمارە ١٧٣ی ساڵی ١٩٦٥.
٤. خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای **"دابینکردنی دارایی بۆ پتەوکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق".