نێودەوڵەتی – INA
سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە لەسەر پاشەکشەنەکردن لە مافەکانی وڵاتەکەی لە دانوستانەکاندا لەگەڵ واشنتن.
پزیشکیان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئێمە لە دانوستانەکانماندا لەگەڵ واشنتن، لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا لە مافەکان، بەرژەوەندییەکان و بنەما نیشتمانییەکانی خۆمان پاشەکشە ناکەین."
وتیشی: "سەرجەم قۆناغەکانی دانوستانەکان بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ڕێبەری باڵا، بەڕێز موجتەبا خامنەیی، و لە چوارچێوەی میکانیزمە پەسەندکراوەکاندا بەڕێوەچوون."