بەغداد- INA
کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بەندەری ئوم قەسڕی باکووری لە مانگی حوزەیراندا پێشوازی لە ٨٠ کەشتی کردووە، کە کەشتیی گەورەی زەبەلاحیشیان لەنێواندا بووە.
محەمەد تاهیر فازڵ، بەڕێوەبەری بەندەری ئوم قەسڕی باکووری بە وەکالەت، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "مایەی پێشوازیکردن لە کەشتییەکان لە ماوەی مانگی حوزەیراندا بۆ ٨٠ کەشتی بەرزبووەتەوە، بەمەش پێش مانگی ئایاری ڕابردوو کەوتووە کە تێیدا تەنها ٦٦ کەشتی بازرگانی لەنگەریان گرتبوو."
وتیشی: "لە نێو ئەو کەشتییە زەبەلاحانەی کە بەندەرەکانی عێراق پێشوازییان لێکردووە، کەشتیی (KCL) بووە کە ڕاستەوخۆ لە بەندەرەکانی چینەوە هاتبوو و بە سەرکەوتوویی و بێ نێوەندگیر لەسەر لەنگەرگەی ژمارە (١٨) لە بەندەری ئوم قەسڕی باکووری لەنگەری گرت."
فازڵ ئهوهیش وت: "ئەم تەرزە لە کەشتییە زەبەلاحانە گوزارشت لە گەڕانەوەیەکی بەهێزی هێڵە دەریاییە گەورەکان دەکات کە لە قۆناغەکانی پێشووەوە پێوەندییان بە بەندەرەکەوە پچڕابوو،" هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە "دەستپێکردنەوەی پێشوازیکردن لێیان بەڵگەیە لەسەر ئامادەیی بەندەرەکە و لەنگەرگە لۆجیستییەکانی."
بەڕێوەبەری بەندەرەکە باسی لە "ئامادەیی لەنگەرگەکان کرد لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بۆ پێشوازیکردن لە کەشتی نوێ (٢ بۆ ٣ کەشتی) لە هەمان قەبارە گەورە و توانای کۆگاگەریی بەرز، ئەمەش سەقامگیری بازرگانی و ڕەوتی هاتنی کاڵاکان لە ڕێگەی دیارترین دەروازەی دەریایی عێراقەوە بەهێزتر دەکات."
ئەوەشی خستەڕوو کە "بەندەرەکە لە ئێستادا هاتنی بەردەوامی ئەو کەشتیانەیە کە لە چەندین شوێنی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە دێن؛ کە دیارترینیان هێڵە دەریاییەکانی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی (بەندەری جەبەل عەلی)، دەوڵەتی قەتەر، و شانشینی عەرەبستانی سعوودیەن، جیا لە هەندێک هێڵی نێودەوڵەتی ڕاستەوخۆ."