بەغداد – INA
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، سهید عەممار حەکیم، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە شۆڕشی بیست ( دەستکەوتێکی نیشتمانیی ڕەسەن بوو.
لە ڕاگەیەندراوێکی سهید حهكیم كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەدو شەش ساڵ بەسەر حماسی نەمری عێراقدا تێپەڕی؛ شۆڕشی بیست کە دەستکەوتێکی نیشتمانیی ڕەسەن بوو و دوور بوو لە هەر ئەجندایەکی دەرەکی."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "شۆڕشێک بوو بە سەرکردایەتی مەرجەعیەتی ئاینی و قۆڵی عەشایەرە دڵسۆزەکانی عێراق، کە سەلماندی یەکێتیی عێراقییەکان ڕازی هێزیانە، و سەرپشکبوونی نیشتمانیش لە سەرووی هەموو پێوەرێکەوەیە."