نێودەوڵەتی – INA
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ شەممە جەختی کردەوە کە بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەشتیانە دەکات کە ئەو ڕێڕەوانە دەگرنەبەر کە جیاوازن لەوەی لەلایەن ئێرانەوە دیاری کراون.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "کەشتییەکان هەوڵ دەدەن مۆڵەت لە ئێران وەربگرن بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز، ئەمەش دوای ئەوەی کەشتییە بێ مۆڵەتەکان ڕووبەڕووی تەقەی هۆشداری بوونەتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ڕێنماییەکانی ئێران بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز هێشتا لە گەرووەکەدا سەپێندراون."
ڕاگەیەندراوەکە ئهوهیش هاتووه كه: "پێویستە سەرجەم کەشتییەکان پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسداران بکەن بۆ چوونە ناوەوە یان چوونە دەرەوە لە گەرووی هورمز."
تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە "هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەشتیانە دەکات کە ڕێڕەوێک دەگرنەبەر جیاواز لەوەی ئێران دیاری کردووە."