بەغداد - INA
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن، ئەمڕۆ شەممە، جەختی لەسەر پیشەییبوون کردەوە لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکانی چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە جامی جیهانی (مۆندیال).
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن یادخستنەوەی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ سەرجەم کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان، پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکان، بلۆگەران و کەسایەتییە وەرزشییە گشتییەکان سەبارەت بە پابەندبوونی پیشەیی و یاساییان لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی."
جەختیشی کردەوە کە "ڕەخنەی بابەتیانە بۆ ئەدای تەکنیکی (هونهری) مافێکی ڕەوایە، بەڵکو یەکێکە لە بنەماکانی پەرەپێدانی وەرزشی عێراقی، بە مەرجێک پشت بە ڕاستییەکان و شیکاری پیشەیی ببەستێت، بەدوور لە سووکایەتی، بریندارکردنی هەستەکان، ناوزڕاندن، گوتاری ڕق وکینە یان هاندانی نەرێنی، چ بەرامبەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، یان یاریزانان، یان ستافی ڕاهێنەرایەتی و کارگێڕی، یان هەر یەکێک لە کارمەندانی ناوەندی وەرزشی."
توندیشی کردەوە لەسەر "گرنگی ڕەچاوکردنی هەستی هاندەرانی عێراقی، و گۆڕینی ئەم خروش و حەماسەتە بەرەو ڕەخنەیەکی بونیادنەر کە بەشداربێت لە پەرەپێدانی سیستەمی وەرزشیدا، لەبری گوتارێک کە زیان بە یەکڕیزی نیشتمانی بگەیەنێت و ورەی کادیرە پیشەیییەکان دابەزێنێت."