نێودەوڵەتی – INA
تۆڕەکانی ڕاگەیاندن، ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ کەس لە فەرەنسا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرما سەختەی کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
تۆڕەکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوە دا کە "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەرهاوێشتەکانی شەپۆلی گەرماکە، هاوکات لەگەڵ ئاراستەکردنی هۆشداری بۆ دانیشتووان، بەتایبەتی بەساڵاچووان و ئەو گروپانەی کە زیاتر لەژێر مەترسیدان."
ئەوەشیان هاتووه کە "زیاتر لە سەد کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی شەپۆلی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە."