🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری داد لەگەڵ باڵیۆزی لوبنان تاوتوێی چالاككردنی ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەكان دەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/27 13:29

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە خالید شوانی وەزیری دادی لوبنان لەگەڵ خەلیل عەبدوڵڵا باڵیۆزی لوبنان لە عێراق كۆبووەوە و تاوتوێی كاراكردنی ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەكان لە نێوان بەغدا و بەیروت كرد.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : كە خالید شوانی وەزیری داد پێشوازی لە خەلیل عەبدوڵڵا باڵیۆزی لوبنان لە عێراق لە بارەگای وەزارەت كرد بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، كۆبوونەوەكە بریتی بووە لە گفتوگۆ لەسەر میكانیزمەكانی كاراكردنی ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەكان لەنێوان كۆماری عێراق و كۆماری لوبنان، دوای پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ جێبەجێكردنی و دەستپێكردنی ڕێكارەكانی گواستنەوەی زیندانیان لەنێوان بەغدا و بەیروت، بەمەش هاوكاریی دوولایەنە بەهێزتر و بەرجەستەكردنی ڕەهەندە مرۆییەكانی ڕێككەوتنەكە.

هەردوولا بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختیان : لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاوكاری هاوبەش كردووەتەوە، كە بەشدارە لە چەسپاندنی پەیوەندییە برایەتییەكان و خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی عێراق و لوبنان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)