🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عێراق دۆسیەكانی كاندیدكردن بۆ پێنج شوێنی گوندنشین لە دەستپێشخەری باشترین گوندە گەشتیارییەكانی جیهان تەواو دەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/27 15:14

بەغدا - INA - ئامنە سەلامی

ئەمڕۆ شەممە دەستەی گەشت وكوزار تەواوكردنی دۆسیەكانی كاندیدكردنی بۆ پێنج گوند لەدەستپێشخەریی باشترین گوندە گەشتیارییەكان بۆ ساڵی 2026 كە بەرنامەیەكی نەتەوەیەكگرتووەكان راگەیاند.

عەلی یاسین عەبدولڕەزا بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندن و وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : عێراق كاندیدكردنی پێنج گوندی لە دەستپێشخەریی باشترین گوندە گەشتیارییەكانی 2026ی دەستەی گەشتیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتیاری گوندنشینەكان تەواوكردووە، ڕوونیشیكردەوە، گوندەكانی عێراقی كاندیدكراو بریتین لە: بیارە (هەڵەبجە)، ڕەواندوز (هەولێر)، هرور (دهۆك)، میركی (نەینەوا)، و ئەبو سوبات (زیقار).

ڕوونیشی كردەوە : كاندیدكردنەكە لەچوارچێوەی دەستپێشخەریی ڕێكخراوی گەشتیاریی نەتەوە یەكگرتووەكان دێت بۆ كاندیدكردن و هەڵبژاردنی 100 باشترین گوندی گەشتیاری لە جیهاندا، دەستەكە تیمێكی تەكنیكی لە پسپۆڕانی ئاستی باڵا پێكهێنا و ڕاپرسییەكی تۆكمەی لەسەر هەموو گوندەكانی عێراق ئەنجامدا، دوای لێكۆڵینەوە لەو پێوەرییانەی كە ڕێكخراوەكە داوایان لێكردووە، دۆسیەی تەواو و تۆكمەی بۆ پێنج گوندی كاندیدكراو ئامادەكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لەم كاندیدكردنە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و پێشخستنی گەشتیاری بەرپرسیارانە و سەوزە لەڕێگەی پەرەپێدان و پێشخستنی ئیكۆتۆریزمەوە.

جەختیشی لەوە كردەوە : كە عێراق شانازی بە كەرتە گەشتیارییە هەمەچەشنەكانەوە دەكات، لەوانە گەشتیاری ئایینی، شویًَنەوار، و ڕۆشنبیری، جگە لە ئیكۆتۆریزم، كە پشت بە سامانە سروشتییە جۆراوجۆرەكان دەبەستێت وەك تاڵاو و ئاو و شاخ و بیابانەكان، ئەمەش پێویستی بە جێبەجێكردنی ستانداردە گەشتیارییە نێودەوڵەتییەكان هەیە بۆ پەرەپێدان و نمایشكردنی ئەو سەرچاوانەی، ڕاكێشانی گەشتیار و وەبەرهێنان، هەروەها هاندانی كۆمەڵگا ناوخۆییەكان بۆ پاراستنیان.

ووتیشی : ئامانج تەنیا بردنەوەی ئەو دەستنیشانكردنە نییە، بەڵكو جەختكردنەوە لەسەر بەكارهێنانی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لەلایەن كۆمەڵگە ناوخۆییەكانەوە لە گەشەپێدان و پاراستنی ژینگە، و پەسەندكردنی بەردەوامیی لە پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی شوێنە سروشتی و میراتییەكان بەبێ ئەوەی سازش لەسەر ڕەسەنایەتییان بكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی دەستپێشخەرییەكە پاراستنی میراتی كولتووری و ناسنامەی ژینگەیی ئەو پێكهاتانە و پێشخستنی چەمكی گەشتیاری بەرپرسیارە.

ڕوونیكردەوە : كە گەشتیاری ژینگەیی و گەشتیاری سەوز نوێنەرایەتی پایە سەرەكییەكانی ستراتیژی دەستەكە دەكەن تا ساڵی 2035، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئاستەنگەكانی گۆڕانی كەشوهەوادا، ئاماژەی بەوەشكرد، دۆسیەكانی كاندیدكردن بۆ ڕێكخراوی گەشتیاری نەتەوە یەكگرتووەكان نێردراوە و دەستەكە پشتڕاستكردنەوەی وەرگرتنەكەی وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەشكرد گرووپی كارەكە بەردەوام دەبێت لە هەڵبژاردن و پاڵپشتیكردنی گوندی زیاتر لەماوەی ساڵی 2027، هاوكات هانی حكومەتە خۆجێیەكان دەدات گرنگی بە گەشتیاری گوندنشین و ژینگەیی و بەرپرسیارانە بدەن بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پەرەپێدانی كەرتێكی گەشتیاری عێراقی كە گەشەسەندوو و كێبڕكێی هەبێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)