بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی سەندیكای گشتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی موئەیەد لامی، لەگەڵ وەزیری ڕاگەیاندنی میسر، زیا ڕەشوان، كۆبووەوە، بۆ تاوتوێكردنی پتەوكردنی پەیوەندییە میدیایی و كولتوورییەكانی نێوان عێراق و میسر و ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفرانسی گشتی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراقییەوە بڵاوكراوەتەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لامی لەگەڵ وەزیری ڕاگەیاندنی میسر، زیا ڕەشوان كۆبووەتەوە و لەگەڵیدا گفتوگۆی لەبارەی ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی پەیوەندیی میدیایی و ڕۆشنبیریی نێوان هەردوو وڵاتی برادا كردووە، ئەمە جگە لە ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ پانزەیەمین خولی كۆنفرانسی گشتی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی، كە شایەتحاڵی هەڵبژاردنی سەركردایەتییەكی نوێ بۆ یەكێتییەكە دەبێت، و سكرتاریەتی گشتی، و داڕشتنی سیاسەتی ستراتیژی بۆ كاری میدیای عەرەبی.
ئاماژە بەوەشكراوە : ڕەشوان شانازی خۆی بە پەیوەندییە برایەتییەكان دووپاتكردووەتەوە كە میسر و عێراق یەكدەخەن، هەروەها ستایشی ئەو ڕۆڵەی كردووە كە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی لە ساڵانی ڕابردوودا بینیویەتی، جەختیشیكردەوە پشتیوانی میسر بۆ داواكاریی عێراق بۆ میوانداریكردنی كۆنفرانسی گشتی یەكێتییەكە لە بەغدا.
لای خۆیەوە لامی بەپێی بەیاننامەكە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی كۆماری میسری عەرەبی و میوانداریكردنی بارەگای سەندیكای گشتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی دەربڕی و دەستخۆشی لە پاڵپشتی بەردەوامی بۆ چالاكییەكانی یەكێتییەكە كرد.
ئاماژە بەوە كراوە : كە لە كۆبوونەوەكەدا خالید میری ئەمینداری گشتی یەكێتی و عەبدولوەهاب زغیلات سەرۆكی لیژنەی ئازادییەكان ئامادەی بوون.