دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، ژنێک لە چەمی کونەماسی خنکا. سامان نادر، بەرێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی (سارا) کە خەڵکی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە کەوتووەتە ناو ئاوی کونەماسییەوە و خنکاوە.ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
The post ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە کونەماسی خنکا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.