بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، دەستپێکردنی جێگیرکردنی ڕاداری جێگیر و گۆڕاو لەسەر ڕێگا دەرەکییەکانی بەرەو پارێزگای کەربەلای پیرۆز ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لە چوارچێوەی پلانەکەیدا بۆ بەهێزکردنی سەلامەتی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، و بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ، فەریق عودەی سەمیر حەسانی، دەستکراوە بە جێگیرکردن و کارپێکردنی ڕاداری جێگیر و گۆڕاو لەسەر درێژایی ڕێگا دەرەکییەکانی نێوان سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەرەو پارێزگای کەربەلای پیرۆز".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم ڕێکارە بە ئامانجی چاودێریکردنی ئەو خێراییانەیە کە بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێل دیاریکراون، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ کە دەبنە هۆی ڕووداو، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی جوڵەی ئۆتۆمبێل و زیارەتکارانی لەسەر ئەم ڕێگایانە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ جەختی کردەوە کە: "ڕادارە مۆدێرنەکان بەشدارن لە بەهێزکردنی پابەندبوونی هاتوچۆ و بەدیهێنانی بەرزترین ئاستی سەلامەتی بۆ بەکارهێنەرانی ڕێگاکان"، هاوكات داوای لە سەرجەم شۆفێران کرد پابەندی خێراییە یاساییەکان و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، و پابەندی بنەماکانی لێخوڕین بن لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و کەسانی تر، بە شێوەیەک کە ڕەوانبوونی جوڵەی هاتوچۆ و گەیشتنی گەشتیاران و زیارەتکاران بە سەلامەتی بۆ شوێنەکانیان بەرەو پارێزگای کەربەلای پیرۆز مسۆگەر بکات.