بەغداد- INA
دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەرچوونی حوکمێکی ئامادەیی بە زیندانیی توندی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەسەر "یەزەن مەشعان جبووری"دا دهركرد، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی فێڵبازی.
دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، حوکمێکی ئامادەیی بەسەر تاوانبار (یەزەن مەشعان ڕەکاز جبووری)دا دەرکردووە، کە سزای پێنج ساڵ زیندانیی توندی بەسەردا دەسەپێنێت؛ ئەمەش پاڵپشت بە بڕگەکانی ماددەی (٤٥٦) لە یاسای سزادان، لەو دۆسیەیەی کە لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندییەوە ڕەوانە کرابوو".
ڕوونیشیکردەوە کە "دادگا گەیشتووەتە قەناعەتی تەواو بۆ تاوانبارکردنی، ئەمەش دوای چاوخشاندنەوە بەو بەڵگە و سەلماندنانەی کە لە دۆسیەکەدا بەدەستهاتوون، کە تێیدا دەرکەوتووە تاوانبارەکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لایەنی سکاڵاکەری وەهمی کردووە (هەڵخەڵەتاندووە) بەوەی کە پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەیە، و توانای ڕێکخستنی دیدارێکی لەگەڵیدا هەیە، لەگەڵ دابینکردنی ئاسانکاری بۆ بەرژەوەندییەکانی".
ئەوەشی هاتووه كه: "تۆمەتبارەکە کەسێکی ڕاکردووی ڕاسپاردووە کە وەک بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە سکاڵاکەرەکە کاری کردووە، بۆ کێشانەوەی بڕی (٤١) ملیار دینار و ڕادەستکردنی بەو لە ڕێگەی فێڵکارییەوە، ئەمەش وای لە دادگا کرد حوکمەکەی بەپێی پێداویستییەکانی ماددەی سزادانەکە دەربکات".