بەغداد - INA
بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان نەسیر عەزیز، ئەمڕۆ سێشەممە، پاڵپشتی حکومەت و وەزارەتی نەوتی بۆ سەرجەم ئەو هەوڵ و پلانانە دووپاتکردەوە کە لە بەرژەوەندی گەشەپێدانی کەرتی غازی و بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە بەناوبانگەکاندا دەشکێنەوە.
نووسینگەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان نەسیر عەزیز، پێشوازی لە فاخر بەدر، بەڕێوبەری کۆمپانیای شێڵ لە عێراق و ئیمارات و شاندی هاوڕێی کرد."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای شێڵ تاوتوێ کران، و ئاگاداری پلانەکانی وەبەرهێنانی غازی هاوپێچ لە کێڵگە نەوتییەکان بوون لەلایەن کۆمپانیای غازی بەسرەوە، بەمەبەستی گەیشتن بەو ڕێژانەی کە پلانیان بۆ داڕێژراوە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی باشترین وەبەرهێنان بۆ غاز، کەمکردنەوەی پرۆسەکانی سوتاندن، و بەهێزکردنی دابینکردنی وزە بۆ پڕۆژە نیشتمانییەکان."
بەگوێرەی راگهیندراوهكه، بریکارەکە جەختی کردووەتەوە لەسەر "پاڵپشتی حکومەت و وەزارەتی نەوت بۆ سەرجەم ئەو هەوڵ و پلانانەی کە دەڕژێنە چوارچێوەی گەشەپێدانی کەرتی غاز و بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە باوەڕپێکراوەکاندا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدیبهێنێت و پاڵپشتی پلانەکانی وەزارەت بکات لە گەشەپێدانی پیشەسازی نەوت و غاز لە عێراقدا."