بەغداد – INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو زانیارییانە بڵاوکردەوە کە لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندندا دەستاودەستیان پێدەکرێت لەسەر تۆمارکردنی 65 سەردان بۆ تۆمەتباری دەستبەسەرکراو، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن (عەدنان جومەیلی)، و جەختی کردەوە کە ئەم بانگەشانە ڕاست نین و پشت بە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی نابەستن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "ئەو بابەتەی لە ماڵپەڕی (کەناڵی دەوڵەتی ئاسمانی) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری (65 سەردان)ی بۆ تۆمەتباری دەستبەسەرکراو، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن (عەدنان جومەیلی) لەلایەن بەرپرسان، وەزیران، پەرلەمانتاران، سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان، بەڕێوبەرانی گشتی و پیاوانی کارەوە تۆمار کردووە، زانیارییگەلێکی نادروستن و دەسەڵاتی دادوەری هیچ پەیوەندییەکی پێیانەوە نییە."
ئەنجومەنەکە جەختیشی کردەوە کە "تاکە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی تایبەت بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئەو بەیاننامانەی لێیەوە دەردەچن، تەنها ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە."