بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئاژانسی فەرسی ئێرانی ڕایگەیاند،خولی یەکەمی دانوستانە چوارقۆڵییەکان لە سویسرا کۆتایی هات.
ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، گواستیەوە کە خولی یەکەمی دانوستانە چوارقۆڵییەکان لە سویسرا کۆتایی هاتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری ،بورگنشتۆکی سویسرا، گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی ئەمریکا و ئێران دەستی پێکرد.
لەو میانەیەدا، شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ، جەختی کردەوە: کە ئێمە شایەتی ڕۆژێکی مەزن دەبین لە پێناو ئاشتیی جیهانیدا.
هەروەک وتیشی: هەوڵە چڕوپڕەکان کۆبوونەوەی نێوان واشنتۆن و تارانی لە بورگنشتۆک لێکەوتەوە و لەوانەیە بە بەڵگەنامەیەک بۆ ئاشتی بگەڕێینەوە.