🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی تەندروستی: بەردەوامین لە پێشکەشکردنی تەواوی پشتیوانییە تەندروستییەکان بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 21:41

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی تەندروستی،جەختی کردەوە لە بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی تەواوی پشتیوانییە تەندروستییەکان بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، هاوکات ڕوونیکردەوە کە گۆڕینی ناوی بەشی پشتیوانیی تەندروستی، و ڕێکارێکی کارگێڕیی ڕێکخراوەییە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی نابێت.

وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : ئێمە جەخت دەکەینەوە لە بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی تەواوی پشتیوانییە تەندروستییەکان بۆ سەرجەم هێزەکانی سوپا و هێزە ئەمنییە قارەمانەکان، لەوانەش پێکهاتەکانی حەشدی شەعبیی کە ئازایەتی و قوربان داوە لە بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان لە لەناوبردنی گروپە تیرۆریستییە .

وەزارەت ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە بەردەوامبوونی ئەم پشتیوانییە بێسنوورە بەهۆی باوەڕی وەزارەتی تەندروستی یە بەوەی کە ئەوە ئەرکێکی نیشتمانی و پیشەییە و لەگەڵ گەشەسەندنی دەستە و بەڕێوەبەرایەتییە پزیشکی و تەندروستییەکانی ناو ئەم دامەزراوە هەستیارانەدا دەگونجێت، هەروەها بۆ یەکگرتوویی ئامانجی گشتی کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانە بۆ سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک.

بەیاننامەکرمە ئاماژەی بەوەشکردوە : ئەو بانگەشە ناڕەوایانەی بڵاو بوونەتەوە سەبارەت بە گۆڕینی ناوی ئەو بەشەی پەیوەندیدارە بە بەدواداچوون و هەماهەنگیی و هەوڵەکانی پشتیوانیی تەندروستی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان، کە ئەم ڕێکارە، کارگێڕییە و ڕێکخراوەییە و ڕەزامەندییەکانی بەپێی یاسا پێش دەستبەکاربوونی حکومەتی وەرگیراون، و لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومیدا دەگونجێت بۆ ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی پێکهاتە کارگێڕییەکان و تێکەڵکردنیان بەجۆرێک کە لەگەڵ ئەرکە قۆناغییەکانیاندا بگونجێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)