🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە هەولێر بەردی بناغەی "مزگەوتی گەورەی بارزانی" لەشێوەی سیمبولێکی نوێی ئایینی و تەلارسازیی کوردی لەسەر ئاستی جیهان دانرا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 21:41

هەولێر – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەردی بناغەی "مزگەوتی گەورەی بارزانی"ی لە شاری هەولێر دانا، کە بە یەکێک لە گەورەترین و ناوازەترین پڕۆژە ئایینی و تەلارسازییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە دادەنرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند، دروستکردنی ئەم مزگەوتە وەڵامدانەوەی پێویستییەکی مێژووییە بۆ هەولێر و کوردستان، بە ئامانجی دروستکردنی هێمایەکی ئایینی کە ڕەنگدانەوەی خوداناسی، و مرۆڤدۆستی و بەها بەرزەکانی گەلی کوردستان بێت.

پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەرێکی فراوانی 2 ملیۆن مەتر دووجا دیزاین کراوە و تەنیا شوێنێکی خوداپەرستی نییە،بەڵکو کۆمەڵگەیەکی فرەچەشنە،و لە ڕووی تەلارسازییەوە، مزگەوتەکە بە دیزاینێکی داهێنەرانە نەخشێنراوە کە مۆرکێکی ڕەسەنی کوردەواری هەیە و شێوازی "ڕەشماڵ و خێوەتی کوردی" تێیدا بەرجەستە کراوە،ئەم دیزاینە جگە لەوەی ڕەنگدانەوەی تەلارسازیی کوردییە، هاوکات گێڕانەوەی مێژووی پڕ لە قوربانی گەلی کوردستان و ژیانی، مەلا مستەفای بارزانی یە.

لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکی حکومەت، جەختی لەوە کردەوە کە مزگەوتەکە دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان کە بەشێکی زۆری تەرخان دەکرێت بۆ چاڵاکی کۆمەڵایەتی و ئایینی.

هەروەها ناوەندێکی پێشکەوتووی خوێندنی زانستە ئایینییەکان لەخۆ دەگرێت، کە دەبێتە هێمایەک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو ئایین و ئایینزاکان لە کوردستاندا.

هەروەک لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا پارکێکی ئێجگار گەورە و دەریاچەیەکیش دروست دەکرێت کە خزمەتی هاووڵاتییان

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، ناونانی مزگەوتەکە بە "مزگەوتی گەورەی بارزانی" وەفایەکە بۆ ڕێزلێنان لە بەها باڵایانەی کە شێخانی تەریقەتی بارزان بۆ خەڵکی کوردستانیان بەجێ هێشتووە.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە ئەندازیار و تیمی دیزاینەری پڕۆژەکە کرد کە بە ئیرادەی خۆماڵی و بە توانای ئەندازیاری کورد ئەم پڕۆژەیان خستووەتە قۆناغی جێبەجێکردن، بە ئومێدی ئەوەی ببێتە شانازییەکی نیشتمانی بۆ هەموو هاووڵاتییان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)