🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران جەخت لە گرنگیی ڕێکخستنی ژینگەی میدیایی دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 20:53

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زێدی،سەرۆک وەزیران،جەختی لە پێویستیی گرنگیدان بە ڕێکخستنی ژینگەی میدیایی کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،

تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمڕۆ،عەلی فالح زێدی، سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە،بلیغ میسقال ئەبو کەلل،سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : زێدی ئاماژەی بە پێویستیی گرنگیدان بە ڕێکخستنی ژینگەی میدیایی، بەتایبەتی میدیای دیجیتاڵی و سەکۆکانی سۆشیاڵ میدیا کرد، بەجۆرێک کە لەگەڵ یاسای عێراقیدا بگونجێت و پارێزگاری لە سیستەمی کۆمەڵایەتی و بەهاکانی گەلەکەمان لە عێراق بکات.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : زێدی،جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونە جیهانییەکان لەم بوارەدا لە چارەسەرە یاسایی و هونەرییەکان بۆ سەرجەم کێشە و ئاستەنگەکان کردەوە.

لە بەرامبەردا،سەرۆکی دەستەکە، ئەرک و کارەکانی دەستەکەی و ئاسۆی کارکردنی داهاتووی لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا، چ لە بواری ڕاگەیاندن و چ لە بواری پەیوەندییەکاندا بۆ سەرۆک وەزیران خستەڕوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)