🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شێخ نەعیم قاسم: ئاگربەست واتای ڕاگرتنی تەواوەتی هێرشەکانە بە ئاسمان و زەمین و دەریاوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 20:35

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، شێخ نەعیم قاسم ، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، ڕایگەیاند: ئاگربەست واتای ڕاگرتنی تەواوەتی هێرشەکانە بە ئاسمان و زەمین و دەریاوە.

قاسم، لە وتارێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، رایگەیاند: پڕۆژەی کۆتاییهێنان بە ئێران و حیزبوڵڵا و بەرگری لە ناوچەکە شکستیهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد : کە دەستدرێژی بۆ سەر لوبنان شکستیهێناوە و نەیتوانیوە ئامانجەکانی بەدی بهێنێت.

هەروەک وتی: ئێمە پابەند بووین بە سەرجەم ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست، بەڵام دوژمنی ئیسرائیلی پابەند نەبوو و ڕوونیکردەوە کە شتێک نییە بە ناوی ئاگربەست لەگەڵ ئازادی جووڵەی ئیسرائیلدا.

جەختیشی کردەوە : کە ئاگربەست واتای ڕاگرتنی تەواوەتی هێرشەکانە بە ئاسمان و زەمین و دەریاوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)