بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،محەمەد باقر قالیباف،سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، جەختی کردەوە کە ئێران هیچ گرنگییەک بەو هەڕەشانە نادات کە لەلایەن ئەمریکاوە ئاراستەی دەکرێن.
قالیباف،لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: ئێمە گرنگی بە هەڕەشەکانی ئەمریکا نادەین، ئەگەر ئەو هەڕەشانە سوودیان هەبوایە، ئەوا نەدەگەیشتنە ئەو حاڵەتی بێتواناییەی کە ئێستا تێیدان.
هەروەک وتی: باشترە بۆ ئەمریکییەکان کە ئاگاداری قسەکانیان بن، چونکە هێزەکانمان ئامادەن بە شێوازێکی تر وەڵامیان بدەنەوە.
ووتیشی:ئەمریکییەکان هەرچەندە قسە زۆر بکەن، ئەوە ئێمەین کە دەجووڵێین و لەسەر زەوی جێبەجێی دەکەین.