🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڤانس: ئاواتەخوازین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ بخەینە لاپەڕەیەکی نوێ

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 17:50

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،جی دی ڤانس،جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاپەڕەیەکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت.

ڤانس، دوای دەستپێکردنی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی ئەمریکا و ئێران لە بۆرگنشتۆک، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: ئێمە ئاواتەخوازین لاپەڕەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد : گەرووی هورمزمان کردووەتەوە و چاوەڕوانی زیاترین.

هەروەک وتی: ڕۆڵی سەرۆک وەزیرانی قەتەر یەکلاکەرەوە بوو بۆ گەیشتن بەم ساتەوەختە،کە پێشکەوتنێکی گەورە لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆدا هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو : کە سەرۆک ترەمپ داوای لێکردین لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ گەلی ئێراندا بکەینەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)