بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، دوو هێرشی ئاسمانیی سەرکەوتوویان ئەنجام داوە بۆ سەر مۆڵگەیەکی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بەمەبەستی بە ئامانجگرتنی شانە نوستوەکانی داعش ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کاتژمێر 02:00 بۆ 02:20ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو هێرشی ئاسمانیی سەرکەوتووی بۆ سەر مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەیەکی دوورەدەست لە قوڵایی بیابانی پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا.
بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : دوای هێرشەکە بۆ پشکنین ، هێزێکی هاوبەش لە فیرقەی پێنج و هێزە پشتیوانەکان بە سەرپەرشتی فەرماندەی فیرقەکە، چوونە شوێنی ئامانجەکە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە: فەرماندەییەکە جەخت دەکاتەوە کە هێزە ئەمنییەکان بە هەموو یەکە و پێکهاتەکانیانەوە، بەردەوام دەبن لە ڕاوەدونانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش،و تێکشکاندنی مۆڵگەکانیان و پاککردنەوەی هاوکارانیان.