بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، جەختی کردەوە کە ئێران لە مافی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگەز نابێتەوە.
پزیشکیان لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: لە مافی خۆمان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگەز نابینەوە.
هەروەک ووتیشی: لایەنی بەرامبەر ناچارە ئەمە قبوڵ بکات.