دیوانیە – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،عەباس شەعیل زاملی، پارێزگاری دیوانیە، ڕایگەیاند کە پارەی تەرخانکراو بۆ شایستە داراییەکانی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ساڵی 2023 گەیشتووە.
زاملی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی نووسراوی خەرجکردنی بڕی (25) ملیار دیناری عێراقی وەک شایستە دارایی بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەرکردووە کە پڕۆژەکانیان لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ساڵی 2023 جێبەجێکردووە.
پارێزگاری دیوانیە،جەختی کردەوە کە پارەکە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان دەنێرێت، کە بە شێوەی (پێشینە) بەسەر کۆمپانیا جێبەجێکارەکاندا دابەش دەکرێت بۆ بەردەوامبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی 30 گەڕەک لە پارێزگاکە.