🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دارایی ڕێنماییدا بە دەستپێکردنەوەی عەلاوە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 18:23

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری، وەزیری دارایی،ڕێنمایی دا بە دەستپێکردنەوەی عەلاوە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.

وەزارەتی داریی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە ،فالح ساری، وەزیری دارایی، ڕێنماییدا بە سەرجەم وەزارەتەکان و دەستە نەبەستراوەکانی سەربە وەزارەت و پارێزگاکان، بۆ پێدانی عەلاوە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شایستەی دەوڵەت و تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بەو بابەتە بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان.

بەگوێرەی بەیاننامەکە: وەزیری دارایی جەختی کردەوە لە بەدەرکردنی عەلاوە و پلەبەرزکردنەوەکان و حاڵەتەکانی دەرکراوانی سیاسی و هەژمارکردنی بڕوانامەکان بەگوێرەی فەرمانی وەزاری ژمارە (137137)، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت کە ئەو مافانە کاریگەرییان لەسەر نەبێت بەهۆی ڕێکارە ڕێکخراوەییەکانی ناو ئەو فەرمانە.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : دەستپێکردنی عەلاوە و پلەبەرزکردنەوەکان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ماف و شایستەکانی فەرمانبەران و گرنگیدان بە پتەوکردنی سەقامگیری وەزیفی دێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)