بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خاوەنی بەهێزترین سوپایە لە جیهاندا و لە سەرجەم بەرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: وڵاتەکەمان بە باشترین شێوە هەنگاو دەنێت، ئێمە خاوەنی بەهێزترین سوپاین لە جیهاندا و لە هەموو بەرەکاندا سەرکەوتنی بێ وێنە بەدەست دەهێنین.