🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

له‌پاڵەوانێتی جامی جیهانی ...هۆڵەندا بە پێنج گۆڵ لە سوید دەباتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 01:14

وه‌رزش– INA

هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر هاوتا سویدییەکەیدا بەدەستهێنا بە ئەنجامی (٥-١)، لەو یارییەی کە رۆژی شەممە لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی جامی جیهانی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو.

گۆڵەکانی هۆڵەندا لەلایەن یاریزانان (برایان برۆبی - دوو گۆڵ)، (کۆدی گاکپۆ - دوو گۆڵ) و (کریسێنسیۆ) لە خولەکەکانی (٥، ١٧، ٤٧، ٥٤ و ٨٩)دا تۆمارکران، لە کاتێکدا تاقە گۆڵەکەی سوید لەلایەن (ئەنتۆنی ئیلانگا) لە خولەکی (٥٩)دا تۆمارکرا.

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)