بەغداد – INA
شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی گەیشتە شاری فیلادلفیای ئەمریکی، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی جامی جیهانی ٢٠٢٦.
ئیدارەی هەڵبژاردەی نیشتمانی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی گەیشتە فیلادلفیا، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە دووەم یاریی خۆیدا لە مۆندیال".