بەغداد – INA
وەزارەتی بازرگانی، ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی جیاکردنەوەی خێزانەکانی (شطر العوائل) لە لقەکانی دابەشکردنی خۆراکی (دیالە - دهۆک - بابل) لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیاند.
تالب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلان دانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "خزمەتگوزارییەکانی جیاکردنەوەی خێزانەکان لە لقەکانی دابەشکردنی خۆراکی دیالە، دهۆک و بابل لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە کارا کراون"، ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی دابەشکردنی خۆراک و ئاسانکاریی ڕێکارەکان بۆ هاووڵاتییان بە بەکارهێنانی سیستەمە ئەلیکترۆنییە هاوچەرخەکان".
نیعمە ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەم خزمەتگوزارییە بەپێی قۆناغ بەسەر باقی لقەکانی تری دابەشکردنی خۆراک لە بەغداد و پارێزگاکاندا گشتگیر دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی قۆناغبەنددایە کە ئامانج لێی باشترکردنی کارایی کارەکان و دەستەبەرکردنی مافی شایستەبووانی کارتی خۆراکە بە شێوەیەکی ئاسان و ڕەوان".