🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە کەربەلای پیرۆز بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی زیارەتی دەیەی موحەڕەمی حەرام به‌سترا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/19 02:02

کەربەلای پیرۆز- INA

پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، نەسێف جاسم خەتتابی، سەرۆکایەتی کۆنگرەی ساڵانەی گشتیی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە زیارەتی دەیەی موحەڕەمی حەرامی کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەربەلای پیرۆز لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، نەسێف جاسم خەتتابی، سەرۆکایەتی کۆنگرەی ساڵانەی گشتیی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە زیارەتی دەیەی موحەڕەمی حەرامی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، جێگرانی یەکەم و دووەمی پارێزگار، فەماندەی پۆلیس، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاستی حەشدی شەعبی، نوێنەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز، سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرانی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە و نوێنەرانی ئەمینداریەتی گشتیی هەردوو مەزارگە پیرۆزەکەی (حوسێنی و عەباسی)".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "لە میانی کۆنگرەکەدا، تاوتوێی ئەو پلانە خزمەتگوزارییانە کرا کە لەلایەن فەرمانگەکانەوە ئامادەکرابوون، هەر فەرمانگەیەک بەپێی پسپۆڕیی خۆی، جگە لە ئامادەکارییەکانیان و ئەو پاڵپشتی و پشتیوانییەی کە لە پارێزگاکە پێویستیانە، لەگەڵ هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن".

راگه‌یندراوه‌كه‌ ئەوەشی خستەڕوو: "هەروەها تاوتوێی ئاسانی و ڕەوانیی جێبەجێکردنی پلانە خزمەتگوزاری و گواستنەوەکان کرا هاوشان لەگەڵ ئەو پلانە ئەمنییەی کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆزەوە داڕژاوە".

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ، پارێزگار جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان و ئامادەیی تەواوی ستاف و ئامێرەکان کردووەتەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران و سەرخستنی ئەم زیارەتە پیرۆزە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)