🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆمپانیای (سۆمۆ) دەنگۆی لادانی بەڕێوەبەری دەستەی ناردن ڕەتدەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/19 01:11

بەغداد – INA

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، دەنگۆی لادانی (سەرمەد عەدنان سەعدی) بەڕێوەبەری دەستەی ناردن و بڕەکان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیاکەی ڕەتکردەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"بە هه‌مووشێوەیەکی ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک سەکۆی ئەلیکترۆنیی گوماناوی و تێکدەرەوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە لادانی هەرکام لە کادیرە سەرکردایەتییەکانی کۆمپانیاکە، بەتایبەتی (سەرمەد عەدنان سەعدی)، بەڕێوەبەری دەستەی ناردن و بڕەکان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی، کە خۆی لە خۆیدا یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی کاری جێبەجێکردن لە کۆمپانیاکەدا و بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی."

لەلایەکی ترەوە ئاماژەی بەوەش کردووە:سەرجەم کادیرە کارگێڕی و تەپێگه‌یکنیکییەکانی کۆمپانیاکە بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی پیشەییبوون، شەفافیەت و دەستپاکی، و بە گیانی یەک تیمی کاردەکەن لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە دەستنیشانکراوەکان و بەرزکردنەوەی داهاتی نیشتمانیی بەدەستهاتوو لە بەبازاڕکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکاندا.

هه‌ر له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌: ئەم کارانە بەتایبەت لە سایەی ئەو ئاڵۆزی و بارودۆخە نائاساییانەی ناوچەکەدا ئەنجام دەدرێن، کە پێویستیان بە هەوڵ و دڵسۆزیی زیاتر هەیە بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیریی پرۆسەکانی بەبازاڕکردن و بەدەستهێنانی بەرزترین داهاتی دارایی گونجاو بۆ خزمەتکردنی ئابووری نیشتمانی.

کۆمپانیاکە ستایشی ئەو هەوڵە مەزنانەی کرد کە لەلایەن سەرجەم کارمەندانییەوە دەدرێن، کە شەو و ڕۆژ دەخەنە سەر یەک بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە سپێردراوەکان بە لێهاتوویی و کارامەیی باڵا، بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئاڕاستەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان.

لە کۆتاییدا، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد کە وردبین بن و زانیارییەکان لە سەرچاوە فەرمی و پەسەندکراوەکانەوە وەربگرن، هاوکات جەختیشی کردەوە کە:

"کۆمپانیاکە مافی تەواوی یاسایی خۆی دەپارێزێت بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە یاساییە پێویستەکان دژ بە هەر لایەنێک کە زانیاریی ناڕاست یان بانگەشەی چەواشەکارانە بڵاوبکاتەوە، کە ئامانج لێی سووکایەتیکردن بێت بە کۆمپانیاکە یان کارمەندانی، یان لەکەدارکردنی ناوبانگی دامەزراوەییە پتەوەکەی، ئەوەش بەپێی یاسا کارپێکراوەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)