🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شێخ کەربەلایی: مەرجەعیەتی باڵای ئاینی ڕاسپاردەی پێشکەش بۆ بەدیهێنانی ئامانجی باڵای مینبەری حوسێنی کردووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/16 21:08

بەغداد- INA

نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی، شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە مەرجەعیەت کۆمەڵێک ڕاسپاردەی ئاڕاستەی وتاربێژان، بانگخوازان، شاعیران و مداحەکان کردووە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی باڵای مینبەری حوسێنی، و ڕوونیشیکردەوە کە یەکێک لە ڕاسپاردەکان بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە خستنەڕووی هەر بابەتێک کە ببێتە هۆی دروستبوونی لێکترازان و جیاوازی لە نێوان بڕواداراندا.

شێخ کەربەلایی لە وتارێکدا لە کاتی ڕێوڕەسمی گۆڕینی ئاڵای گومبەزی ئیمام حوسێن و براکەی حەزرەتی عەباس (سەلامی خوایان لێبێت) بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی موحەڕەمی حەرام، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پێویستە لەسەرمان نەتەوەیەک (ئوممەتێک) بنیات بنێین کە تێگەیشتنی بۆ قوتابخانەی عاشورا هەبێت".

وتیشی: "ڕێوڕەسم و دروشمە ئاینییەکان (الشعائر) هۆکارێکن کە بمانگەیەننە ئامانجی تەقوا و لەخواترسان".

ئاماژەی بەوەش دا کە "مەرجەعیەتی باڵای ئاینی بایەخێکی تایبەتی بە مینبەری حوسێنی داوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هەرە باڵاکان".

ڕوونیشیکردەوە کە "یەکێک لە ڕاسپاردەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی، خۆڕازاندنەوەیە بە ڕەوشت و ئادابەکانی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)".

شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی جەختی کردەوە کە "یەکێک لە ڕاسپاردە سەرەکییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی، دوورکەوتنەوەیە لە خستنەڕووی هەر شتێک کە ناکۆکی، دووبەرەکی و جیاوازی لە نێوان بڕواداراندا بنێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)