🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی گواستنەوە: ڕەوتی هاتووچۆی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی عێراقدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا دەستپێکرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/16 22:26

بەغداد – INA

وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی ڕەوتی هاتووچۆی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی عێراقدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لەژێر سەرپەرشتی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی وەزیری گواستنەوە، و وەک نوێنه‌رایتی كردنی کۆششە نیشتمانییە بەردەوامەکان، وەزارەتی گواستنەوە سەرکەوتنی کۆبوونەوە هەماهەکـنگییە باڵاکان بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئاسمانی عێراق ڕادەگەیەنێت".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ئەم هەوڵانە بوونە هۆی هەماهەکـنگییەکی ئاستبەرز لەگەڵ سعودیە، کوێت و بەحرەین، جگە لە یەکێتیی ئەوروپا و یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA)، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوودا، ڕەوتی هاتووچۆی ئاسمانیی تێپەڕبوو دەستپێبکات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی سڤیل (ICAO)، وەزارەت ڕێنمایی ئاڕاستەی بەشە پسپۆڕییەکان لە کۆمپانیای گشتیی کەشتیوانیی ئاسمانی کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی تەواو لە ڕێگەی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە:

جەختکردنەوەی بەشی پەیوەندییەکانی فڕۆکەوانی لەسەر ئامادەباشیی تەواوی سیستمی ڕاداری و شەپۆلە دەنگییەکان بۆ دەستەبەرکردنی کارایی ڕووماڵکردنەکە.

پەیوەندیکردنی بەشی هاتووچۆی ئاسماني لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و کارایی هێڵەکانی پەیوەندیی نێوان لایەنەکان.

ڕێنماییکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بۆ دابینکردنی ژمارەی پێویست لە کادران بۆ کارپێکردنی کەرتە بنەڕەتی و زیادەکانی کار، بە مەبستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەرەباڵغییەی کە چاوەڕوان دەکرێت.

ئاڕاستەکردنی سەرجەم چاودێرە ئاسمانییەکان بۆ پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی هاوکاری، و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریی کەشتیوانی و ڕێڕەوە ئاسمانییە کورتکراوەکان، لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتیی ئاسمانی و جیاکردنەوەی ئارام لە نێوان فڕۆکەکاندا".

وەزارەت جەختیشی کردەوە کە "گەڕانەوەی ئاسمانی عێراق وەک شاخوێنێکی سەرەکی بۆ کەشتیوانیی نێودەوڵەتی، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر سەقامگیریی ژینگەی ئاسمانیی ئێمە و متمانەی ڕێکخراوە جیهانییەکان بە لێهاتوویی کادرە نیشتمانییەکانمان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)