بەغداد - INA
ئەمیندارێتی گشتیی عهتهبهیکازمییه بە هاوکاری لەگەڵ ئەمیندارێتی بەغداد، ئەمڕۆ سێشەممە، تەواوبوونی پلانە خزمەتگوزاری و ڕێکخستنییەکانی تایبەت بە ڕێوڕەسمەکانی مانگی موحەڕەمی حەرامی ڕاگەیاند، و لە کاتێکدا کە تۆمارکردنی نزیکەی 300 موکێبی حوسێنی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان پشتڕاستکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی کازمینی ئاماژەی بە خستنەگەڕی تەواوی تواناکانی کادرەکانی بە شێوەی بەردەوام و لە ڕێگەی سێ شەفتەوە (نۆبەی کارکردن) کرد بۆ دابینکردنی پاکوخاوێنی و ڕێڕەوە سەرەکییەکان بۆ زیارەتکاران.
ئیهاب ناجی عەبباس، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی عهتهبهیکازمییه ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: " عهتهبهیکازمییه ڕێکارە ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازیکردن لە مانگی موحەڕەمی حەرام و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی گۆڕینی هەردوو ئاڵای گومبەزی ئیمام کـازم و ئیمام جەواد (سەلامی خوایان لێبێت) بە ئاڵای خەم و ماتەمینی تەواو کردووە"، ڕوونیشیکردەوە کە "هاوكاری باش کراوە و نزیکەی 300 موکێبی حوسێنیی خزمەتگوزاری لە ناوەوەی شاری کازمینی و ناوچە جیاجیاکانی بەغدادی پایتەختەوە تۆمارکراون".
عەبباس وتیشی: "پلانی خزمەتگوزاریی هاوبەش، دابەشکردنی نزیکەی 3000 ژەمە خۆراک بە شێوەی ڕۆژانە وەک قۆناغی یەکەم لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی ژمارەکە بەپێی ڕێژەی هاتنی ئەو زیارەتکارانەی کە بۆ زیندووکردنەوەی دروشمە حوسێنییەکان و ڕێوڕەسمەکانی ماتەمینی لە درێژەی ڕۆژانی ئەم مانگە پیرۆزەدا دێن".
لەلایەن خۆیەوە، عەلی عەبدولحوسێن عەلی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیی کازمینی پیرۆز، بە (INA)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئەمینداری بەغداد و بریکاری شارەوانی، پلانێکی خزمەتگوزاریی توندی داناوە کە دوای کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کادرە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان پەسند کراوە"، ڕوونیشیکردەوە کە "پلانەکە دابەشکردنی تیمی مرۆیی و ئامێر و ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە بەشەکانی ڕێگاوبان، کشتوکاڵ و ئاوەڕۆ لەسەر ئەو تەوەرە سەرەکییانە دەگرێتەوە کە قەرەباڵغییەکی زۆری زیارەتکارانیان تێدا بەدی دەکرێت، بەتایبەتی لە نزیک پردی دەباش، ناوچەی عەبرە (بەرامبەر ڕەیعات)، و پردی ئەئیمە".
عەلی درێژەی قسهكانی و وتی: "هەوڵە خزمەتگوزاری و شارەوانییەکان لەسەر ئاستی 24 کاتژمێری بەردەوام و لە ڕێگەی سێ شەفتەوە (بەیانیان و دوو شەفتی ئێواران) کار دەکەن، سەرەڕای کاراکردنی هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی شەوانە"، داواشی لە هاووڵاتیان و خاوەن موکێبە حوسێنییەکان و دانیشتووانی شارەکە کرد کە "بەرزترین ئاستی هاوکاری لەگەڵ کادرانی شارەوانیدا نیشان بدەن و پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان بن، بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ڕێوڕەسمی زیارەتەکە و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاتوان".