بەغداد - INA
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، کلیمێنس سێمتنەر، بەهێزکردن و پەرەپێدانی هاوکارییە ئەمنییە هاوبەشەکانیان تاوتوێ کرد.
دەستەی حەشدی شەعبی لە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز، ئەمڕۆ سێشەممە لە نووسینگەی خۆی لە بەغداد، پێشوازی لە کلیمێنس سێمتنەر باڵیۆزی یەکێتيی ئەوروپا لە عێراق کرد".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "لە ماوەی دیدارەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووخۆڵییەکان، و بەرفراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری لە نێوان عێراق و یەکێتیی ئەوروپادا کرایەوە، بە جۆرێک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "هەردوولا گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی ناوچەکە، و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ بچەسپاندنی سەقامگیری، لەگەڵ هاوکاریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییە ئەمنییانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن، تاوتوێ کرد".