دۆناڵد ترامپ دەڵێت ئەگەر ئەمەریکا و خوودی ئەو هەنگاویان هەڵنەگرتبا، ئەوا ئیسرائیل "ئێستا بوونی نەدەبوو" و دەشلیت هەموو کەسێکی زیرەک ئەمە لە ئیسرائیل دەزانێت. باسی له وه کرد باوەڕی بە گۆڕینی ڕێژیم لە ئێراندا نییە و هەرگیز ئەوە بەشێک نەبووە لە ئامانجەکەی.
سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ هەیە، بەڵام ئیسرائیل پێویستە بە بەرپرسیارێتی زیاترەوە لەگەڵ لوبنان مامەڵە بکات. ئاماژەی بەوەشکرد دڵخۆش نییە بەو شێوازەی ئیسرائیل مامەڵە لەگەڵ لوبنان و حزبوڵا دەکات و وتی ئیسرائیل دەبوو زۆر خێراتر ئەم بابەتەی چارەسەر بکردایە.
سەرۆکی ئەمەریکا وتی لوبنان سەردەمانێک وڵاتێکی گەورە بووە؛ وڵاتێک کە پرۆفیسۆر و پزیشک و پارێزەر و ڕۆشنبیری دیار و بەرچاوی تێدابوو. ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا دۆخی لوبنان "ترسناک"ە و پێی وایە لە نێو وڵاتاندا خراپترین مامەڵە لەگەڵ لوبنان کراوە. ئاماژەی بەوەشکرد لوبنان ناتوانێت بەرگری لەخۆی بکات و حزبوڵڵای لوبنانیش کێشەیە بۆی.
سەرۆک ترامپ باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە شەڕی حزبوڵڵا دەکات و لەو پرۆسەیەدا خەڵکێکی زۆر کوژراون. ئاماژەی بەوەشکرد ئیسرائیل پێویست ناکات هەر جارێک بەدوای کەسێکدا بگەڕێت بینایەکی بڕوخێنێت، چونکە بە وتەی ئەو هەموو کەسێک لەو باڵەخانانە ئەندامی حزبوڵڵا نییە.
سەرۆکی ئەمەریکا ئەو هێرشەی بەدڵ نەبووە کە دوو کاتژمێر پێش واژۆکردنی گرێبەستەکە لە بەیروت ڕوویدا. سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد هێرشەکە لە باشووری لوبنان نەبووە، بەڵکو لە بەیروت بووە و ئیسرائیلیشی لەوە ئاگادارکردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە هێرشەکەی بینیوە و پێی وایە هێرشەکە "زیادەڕۆیی" و "توندوتیژانە" بووە.
سەرۆک ترامپ وتی پێشنیاری کردووە ئیسرائیل ڕێگە بدات سوریا مامەڵە لەگەڵ حزبوڵڵا بکات، چونکە پێی وایە سوریا دەتوانێت باشتر ئەو کارە بکات. ئاماژەی بەوەشکرد سەرکردەی سوریا زۆر بەتوانایە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ حزبوڵڵا نەبووە. ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر ئیسرائیل نەیتوانی بەبێ کوشتنی کەسانی دیکە ئەو کارە بکات، سوریا دەیکات.
ترامپ وتی ململانێی درێژخایەنی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا سێبەرێکی نەرێنی دەخاتە سەر "ڕێککەوتنی گەورە" لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. سەرۆکی ئەمەریکا دۆسیەی سەرەکی بە کۆماری ئیسلامی زانی و پرسی لوبنان و حزبوڵلای بە پرسێکی بچوکتر وەسف کرد کە بە بڕوای ئەو بەردەوام دووبارە و سێبارە دێتە پێشەوە.
سەرۆم ترامپ سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی وتی باوەڕی بە گۆڕانی ڕژێم نییە و ساڵانێکە گۆڕانی ڕژێمی بینیوە و پێی وایە ئەم شتانە کار ناکەن. وتی کە شتێکی وا دەبێت لەسەر خۆی و بە تێپەڕینی کات ڕووبدات.
لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە گروپی یەکەم و دووەمی بەرپرسان کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە "هەموویان مردوون" و بەشێک لە گروپی سێیەمیش بێسەروشوێن بوون. ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکات کە بە "لۆژیکی"، "بەهێز" و "زیرەک"یان دەزانێت و دەیەوێت یارمەتی وڵاتەکەیان بدەن.
ترامپ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەردەوام بێت لە کوشتنی گەلی خۆی، ڕێککەوتنەکە هەر دەمێنێتەوە یان نا، وتی کە ئەم پرسەم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی وروژاندووە. ئاماژەی بەوەشکرد پێی وایە زۆربەی کوشتنەکان لەژێر ئەو دۆخەدا ڕوویانداوە کە ناوی دەنێت "ڕژێمی یەک و دوو" و ئێستا کەمتر ڕوودەدەن، بەڵام بە "شتێکی ترسناک" ناوی برد.