🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترامپ: کەشتییە نەوتهەڵگرەکان تەنگەی هورمز بەجێدەهێڵن؛ ڕێگای باشوور بەتەواوی پارێزراوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/15 18:32

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال ڕایگەیاند کەشتییەکان دەستیان کردووە بە تێپەڕین بە نێو تەنگەی هورمزدا و دەڵێت بەشێکی زۆریان بە باری نەوتەوە ناوچەکە بەجێدەهێڵن.

ترامپ لە پەیامەکەدا نووسیویەتی ئەم کەشتیانە بە ڕێگای باشووردا تێدەپەڕن و ئەم ڕێگایەی بە تەواو سەلامەت و پارێزراو ناو بردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە ڕێگەی دیکەش هەیە بۆ تێپەڕبوونی دەریایی.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەواڵی ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان ئێران و ئەمەریکا ڕاگەیەندرا؛ ڕێککەوتنێک کە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان باسیان لە کەمکردنەوەی گرژییە ناوچەییەکان و کردنەوەی ڕێگاکانی کەشتیوانی کردووە، لەنێویاندا تەنگەی هورمز.

تەنگەی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوی ستراتیژیی بۆ گواستنەوەی نەوتی جیهان و هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئەمنی و کەشتیوانیدا، هەستیارییەکی بەرزی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)