بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دیوانی وەقفی سوننە، ڕایگەیاند کە سبەی سێشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی موحەڕەمی حەرام دەبێت.
دیوانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "بەهۆی سەلماندنی دەستپێکردنی مانگی موحەڕەمی حەرام لە ڕووی شەرعییەوە، لێژنەی دیاریکردنی سەرەتای مانگە کۆچییەکان لە دیوانی وەقفی سوننە ڕادەگەیەنێت کە سبەی سێشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ 16-6-2026، یەکەم ڕۆژی مانگی موحەڕەمی حەرام دەبێت بۆ ساڵی 1448ی کۆچی".
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "داوا لە خوای گەورە و میهرەبان دەکەین کە ئەم ساڵە بکاتە ساڵێکی پڕ لە خێر و بەرەکەت و ئاسایش و ئارامی و ئاشتی، بەتایبەت بۆ گەلی عێراقمان و بەگشتی بۆ گەلانی جیهانی ئیسلامی".