🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تەواوی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/14 03:20

بەغداد - INA

ئەنجومەنی وەزیران لە کاتی کۆبوونەوەیەکدا کە رۆژی شەممە بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی ئەنجامدرا، چەندین بڕیاری دەرکرد؛ تێیدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی پەرەپێدانی کۆمپانیای غازی بەسرە سەبارەت بە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە بە میکانیزمی "پێدانی عەینی" (کەلوپەل یان بەرهەم لەبری پارە)، هاوكات بڕیاری دا هاوردەکردنی بەرهەمی گەنم قەدەغە بکرێت تاوەکو کۆتایی وەرزی بەبازاڕکردن .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،عەلی فالح زەیدی، رۆژی شەممە، سەرۆکایەتی شەشەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، کە تێیدا پێداچوونەوە بە بارودۆخی گشتیی وڵاتدا کرا، و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە کرا کە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بوون و بڕیاری پێویستیان لەسەر درا."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوونی بۆ ئەدای دەزگا خزمەتگوزارییەکان و ئەرکی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد، و پێداچوونەوە بە لایەنە ئابووری و بژێوییە گرنگەکاندا کرا کە پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتیان و پێداویستییەکانیانەوە"، ڕوونیشی کردەوە کە "کۆبوونەوەکە شایەتی لێکۆڵینەوە بوو لە دۆخی خزمەتگوزارییەکانی وزەی کارەبا کە پێشکەشی هاووڵاتیان دەکرێت، و زیادکردنی خێرایی هەوڵەکان بە مەبەستی پڕکردنەوەی داواکاریی ڕو لە زیادبوونی کارەبا لە وەرزی هاویندا، لەگەڵ ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بەخۆڕایی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان، بە مەبەستی زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، فەزلەن لە لێکۆڵینەوە لە فراوانکردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان."

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ "لە بواری بەڕێوەبردنی سامانی نەوتدا لە چوارچێوەی باشترین فۆڕم و شێوازی ئابووریدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی پەرەپێدانی کۆمپانیای غازی بەسرە سەبارەت بە تسفیەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە بە میکانیزمی پێدانی عەینی"، ڕوونیشی کردەوە کە "بە مەبەستی سەقامگیرکردنی پڕۆسەی دابینکردنی سووتەمەنی، ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر هەموارکردنی بڕیارەکەی خۆی (ژمارە ١١٩ی ساڵی ٢٠٢٦) سەبارەت بە بەردەوامبوونی وەزارەتی نەوت لە دابینکردنی سووتەمەنی و ڕۆن و غازوایل (زەیت دیزل) بە شێوازی 'پێدانی بەقەرز/دواخراو' (الدفع بالآجل) بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان، بەتایبەتی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌و كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ "لە پێناو پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پڕۆژەیاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای ڕێکخستنی مامەڵەکردن بە ماددە کشتوکاڵییەکان (ژمارە ٤٦ی ساڵی ٢٠١٢)، و بڕیاری دا ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ : "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی (ئەنجومەنی وه‌زیران ئه‌وه‌یش ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری پەسەند کرد، سەبارەت بە وه‌رگرتنی بەرهەمی گەنم بە مۆڵەتەکانی هاوردەکردن، بە مەرجێک هاوردەکار پشتگیرییەک پێشکەش بکات کە بیسەلمێنێت بڕێک گەنمی لە (وەزارەتی بازرگانی/ کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە) کڕیوە کە کەمتر نەبێت لە (٥٠٪)ی ئەو بڕەی داوای هاوردەکردنی دەکات، و هاوردەکردنەکە بۆ مەبەستی تێکەڵکردن نەبێت، هەروەها بڕیاریش درا هاوردەکردنی ئەم بەرهەمە قەدەغە بکرێت تاوەکو کۆتایی وەرزی بەبازاڕکردن."

ئەوەشی خستە ڕوو کە "لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی چاکسازیی دەزگای کارگێڕیی حکومیدا، ڕەزامەندی درا لەسەر ڕاسپاردنی وەزیری دارایی بۆ پێشکەشکردنی نووسراوێکی فەرمی بە بانکی نێودەوڵەتی، و بەردەوامبوون لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی چوونەناو پڕۆژەی هاوپەیمانیی دەوڵەتانی عەرەبی بۆ چاکسازی و حوکمڕانیی ئەو دامەزراوانەی کە دەوڵەت خاوەندارییان دەکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)