بەغداد - INA
وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند کە بەرهەمهێنانی ئێستای وزەی کارەبا دەگاتە نزیکەی (٢٢ هەزار مێگاوات).
وەزارەتی کارەبالەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بەرهەمهێنانی ئێستای وزەی کارەبا نزیکەی (٢٢ هەزار مێگاوات)ە، و ئەژمارکردن و دابەشکردنی پشکی پارێزگاکان بەپێی میکانیزمێکی ورد و ڕوون (شەفاف) دەبێت کە پشت بە بەرهەمهێنانی پوخت (الصافي) دەبەستێت دوای ئەژمارکردنی حاڵەتە بەدەرکراوەکان وەک نەخۆشخانە حکومییەکان، وێستگەکانی ئاو، بەفیڕۆچوونەکان، بارەکان (الأحمال) و ئامێرە یاریدەدەرەکان، ئەمەش بەپێی ئەو ڕێژانەی کە لەلایەن دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانەوە پەسەند کراون."
وزارەتەکە جەختیشی کردەوە کە "پارێزگای بەسرە پشکی ئەژمارکراوی خۆی لەلایەن لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان بەپێی ڕێژەی پەسەندکراو پێدەگات، لە کاتێکدا ئەوەی دەمێنێتەوە بەسەر پارێزگاکانی تردا دابەش دەکرێت بە شێوەیەک کە دادپەروەری لە دابینکردن و سەقامگیریی تۆڕی کارەبادا مسۆگەر بکات."
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە "ڕێژەی پارێزگاکان لە ئەژمارکردنی ئەو هۆکارانەی لای دەستەکە پەسەند کراون بەبێ بەسرە، کۆی گشتییان گەیشتووەتە (١٠٠٪)، و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بوون:
بەغداد (٢٧.٠٧٪)، زیقار (٩.٠٢٪)، نەینەوا (٨.٤٧٪)، بابل (٥.٩٤٪)، کەربەلا (٥.٧٧٪)، نەجەف (٥.٦٤٪)، ئەنبار (٥.٤٩٪)، سەڵاحەدین (٥.١٢٪)، دیالە (٥.٠٤٪)، میسان (٥.٠٢٪)، واست (٤.٩٩٪)، کەرکوک (٥.٢١٪)، دیوانییە (٤.٠٠٪)، و موسەنا (٣.٢٤٪)."