بەغداد - INA
ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سەید موجتەبا خامنەیی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەرجەع شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: کە "ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەید موجتەبا خامنەیی نامەیەکی سەرەخۆشی ناردووە بۆ کۆچی دوایی مەرجەعی گەورە ئایەتوڵڵا حاجی شێخ ئیسحاق فەییاز، و تێیدا ڕێزی لە خزمەتە زانستی و حەوزەوی و ڕێنوێنییەکانی گرتووە".
سەید موجتەبا خامنەیی سەرەخۆشی خۆشی ئاراستەی حەوزەی زانستی لە نەجەفی ئەشرەف، پەیڕەوانی مەرجەعی کۆچکردوو و دۆستانی، و گەلی ئەفغانستان، و بنەماڵە بەڕێزەکەی کردووە بەم بۆنە خەمناکەوە".