🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تەندروستی: مووچەی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو دەبێتە 600 هەزار دینار

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/11 16:50

بەغداد- INA

وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیکردەوە: مووچەی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو دەبێتە 600 هەزار دینار.

وەزارەتەکە لە نووسراوێکی فەرمیدا کە لە نووسینگەی وەزیرەوە دەرچووە و بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی هاتووە، ڕایگەیاندووە: "پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ داواکارییەکانی ئەو پزیشکە نیشتەجێیە خولاوانەی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی بە شێوازی گرێبەست دامەزراون بەپێی بڕیاری 315، لە کاتی چاوپێکەوتنیدا و بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەرانیاندا لە ڕێکەوتی 2026/6/6".

لە نووسراوەکەدا هاتووە، "سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە کە مووچەی گشتیی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو (600 هەزار دیناری عێراقی) بێت مانگانە و بەئەسەری ڕەجعی لە ڕێکەوتی دەستبەکاربوونیانەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پلە وێستگەی پیشەیی و تەرخانکردنی داراییان لە بودجەی ساڵی 2027دا دەگیرێتەخۆ، کە ژمارەیان (5352) پزیشکە".

رونیشیكردەوە: “سوپاس و پێزانین بەخشراوە بە ناوبراوان لە پای هەوڵە گەورە و گرنگەکانیان لە جومگەیەکی زیندوو و هەستیاری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکاندا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)