🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی هاوپەیمانی خەدەمات جەخت لەسەر هەوڵی ڕژد دەکاتەوە بۆ پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی و ڕەتکردنەوەی سەرجەم داواکارییە دەرەکییەکان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/11 18:02

بەغداد - INA

سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەتگوزارییەکان شبل زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لەسەر هەوڵی ڕژد کردەوە بۆ پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی.

هاوپەیمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەتگوزارییەکان شبل زەیدی، ئاڵای جیهادیی کەتیبەکانی ئیمام عەلی (س) لە سەرکردایەتی سەربازیی کەتیبەکانی ئیمام عەلی / لیوای (٤٠) وەرگرتووە، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی بەستراوەیی لیواکە".

بەپێی بەیاننامەکە، زەیدی جەختی کردووەتەوە لەسەر "بەردەوامبوون بە نەگۆڕی لەسەر ڕێبازی بەرگریکردن لە عێراق و پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی"، و تەئكیدیشی لەسەر "گرنگی بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بنیاتنانی سوپایەکی بەهێز و یەکگرتوو کە توانای پاراستنی نیشتمان و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی هەبێت" کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: "دەوڵەتی عێراق بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی ئەو کەسانە وەستاوە و چەسپاوە کە گیانی خۆیان لە پێناو بەرگریکردن لە نیشتمان و پیرۆزییەکانیدا بەخشیوە"، و دووپاتیکردووەتەوە: کە "وەفاداری بۆ ئەم قوربانیدانانە پێویستی بە کارکردن هەیە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاراستنی دەستکەوتەکانی".

زەیدی داوای "هەوڵی ڕژدی کرد بۆ پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە سەپاندنێکی دەرەکی"، و ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمانەتی نیشتمانی و شەرعی پێویستی بە بەردەوامبوونی پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەماکانی هەیە بە شێوازێک کە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بەدیبهێنێت".

زەیدی وتیشی: "قۆناغی ئێستا پێویستی بە گواستنەوە هەیە لە مەیدانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەوە بۆ فەزای بنیاتنانی نیشتمانی و گەشەپێدانی گشتگیر، و کارکردن شانبەشانی یەک لە بەسرەوە تا دهۆک بۆ پێشخستنی واقیعی خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی سەقامگیری"، ئاماژەی بەوەشکرد: بەرژەوەندی عێراق پێویستی بە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و تەواوکاریی ڕۆڵەکان هەیە لە خزمەتکردنی ڕەوتی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا.

سەرۆکی هاوپەیمانییەکە ستایشی ئەو "ڕۆڵەی کرد کە ئەندامانی لیوای (٤٠) گێڕاویانە"، و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو "دیسپلین و پابەندبوونەی کە نیشانیانداوە بە ڕێسای شەرعی، ئەخلاقی و یاساییەکان".

جەختیشی کردەوە کە "ئەو ئاڵایەی لە ژێریدا جەنگان، لە دڵاندا پارێزراو دەمێنێتەوە، و بنەما و نەگۆڕە نیشتمانییەکان ناگۆڕێن"، و داوای لە سەرکردەکان و موجاهیدەکان کرد کە "بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی عێراق و گەلەکەیدا، و بەشداربن لە دروستکردنی داهاتووی و بنیاتنانی دەوڵەتە بەهێزەکەی کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە جیاوازەکانی هەبێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)