بەدواداچوون - INA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شەوی هەینی هێرشی زۆر بەهێز دەکاتە سەر ئێران.
ترەمپ لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکان شەوی هەینی هێرشی زۆر بەهێز دەکاتە سەر ئێران"، ئاماژەی بەوەشکرد: "وڵاتەکەی بەنیازی کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارک و ژمارەیەک لە پێگەكانی دیکەی ژێرخانی نەوتی، و هەروەها بازاڕەکانی نەوت و گازە لەوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا".
دووپاتیشیکردەوە: "ئێران کەشتیگەل و هێزی ئاسمانی، سیستەمەکانی ڕادار، سەرجەم بەرگرییەکانی دیکە و زۆربەی تواناکانی هێرشبەری خۆی لەدەستداوە".